عەبدوللەتیف ئەلقانووع، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە هەواڵنێری مێهری وت: ئۆپراسیۆنی شمشێری قودس دژی ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا دەستکەوتی زۆری بووە کە یەکێک لە گرینگترین پەیامەکانی ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ ڕژێمی زایۆنی ئەوەیە هەموو گەلی فەلەستین لە پشتیوانی قودس هاتوونەتە مەیدانی شەڕ لە گەڵ زایۆنیستەکان.
وتیشی: پەیامی ئێمە بە دوژمنی زایۆنی ئەمەیە کە تا کاتێک دەستدرێژییە دزێوانەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نەوەستێت، هێرشی مووشەکی بەرخۆدانیش ڕاناگیردرێت.
جەختیشی کرد کە تا ئێستا بەرخۆدان هەموو توانایی و هێزی سەربازیی خۆی نەهێناوەتە مەیدان. کەواتە ئەوەی تا ئێستا ڕژێمی زایۆنی بینیویەتی تەنیا بەشێک لە هێزی بەرخۆدانە.
عەبدوللەتیف ئەلقانووعی ڕایگەیاند: بەرخۆدان دەتوانێ هەژمونی ڕژێمی زایۆنی تێکبشکێنێت؛ ئەگەرچی تا ئیستاش ئەم کارەی کردووە. ئەمڕۆ دەبینین کە هەموو فرۆکەخانەکان و ژێرخانە ستراتێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ترسی هێرشی موشەکی بەرخۆدان داخراون و شەش ملیۆن شارۆچکە نشینی زایۆنی لە ماڵەکانیان هەڵاتوون و چوونەتە گیانپەناکان.
بۆچوونی ئێوە