زەیدان کەسایەتێکی گەورە لە مەدرید

سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ، ڕێزی گرت لە زەینەدین زیدان بە ھۆی خولقاندنی کاریکی گەورە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێھر، ئـەو ڕاھێنەرە فەرەنسەیە پێش کایە کردن لە ساڵی ٢٠٠٢ و وەدەست ھێنانی پلەی پاڵەوانێتی، لە ساڵی ٢٠١٤ وەکوو ڕاوێژکاری ئـانجێلۆتی، ئێستا بۆ جاری سێھەم توانیویەتی پلەی پاڵەوانێتی بەدەست بێنێ.

زیدان پاش ئـەوەی لە جانوییەی ڕابردوو بۆ جێگری ڕافائـێل بێنیتێس، ریال مەدریدی ھەتا پلەی پاڵەوانێتی لە ئـەورووپا بردە پێشەوە.

ئـەو پلەیە درێژەی ڕیگای سەرکەوتنی ئـەوە لەو  کێبەرکێیانە ھەر وەکوو یاریزان لە ساڵی ٢٠٠٢ و ڕاوێژکار لە ساڵی ٢٠١٤.

پاش ئـەوەی زیدان کاپەکەی گەڕاندەوە مەدرید، فلۆرینتینۆ پرێس بە ھۆی ئـەو دەسکەوتە مێژوییە ڕێزی لەو پیاوە ٤٣ ساڵە فەڕەنسیە گرت.

پرێس بە ڕۆژنامەی ماکا وت: ھۆی سەرکەوتنی ریال مەدرید زیدان بوو. ئـەو ڕاھێنەرە مێژوی ریاڵی گۆرڕیوە زیدان لە ساڵی ٢٠٠١ ڕێگایەکی بۆ تێگەییشتن لە تۆپی پێ  دۆزیوە کە یارمەتی داوین بۆ وەدەست ھێنانی ئـەو پلەیانە.

News Code 3734

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =