ڕیاز: ئیسرائیل ئەبێ بەپەلە هێرشەکانی ڕابگرێت

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین داوای ڕاگیرانی هیرشەکانی ئیسرائیلی کرد و ئەوەی پێچەوانی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عەرەبستان(واس)، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی هەینی بە شێوەی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی ڕێکخراوەی خۆسەری فەلەستین گفتوگۆ کرد.

فەیسەڵ بێن فەرحان بە بێ ئاماژە بە شەڕی غەزە و دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، لە ئەو گفتوگۆیەدا هەوڵەکانی ئیسرائیلی نایاسایی وەسف کرد و بە ئیدانە کردنی، داوای ڕاگیرانی بەپەلەی ئەو هەوڵانەی کرد.

ئەو هەواڵدەرییە زیادی کرد کە وەزیری دەرەوەی سعوودی هەروەها داوای تەواو کردنی هەوڵەکان بۆ پێدانی ڕێکاری دادپەروەرانە و گشتی بۆ پرسی فەلەستین بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین لە سنوورەکانی 1967 بە پێتەختی قودی ڕۆژهەڵاتی بە پێی بڕیارنامەی نێودەوڵەتی و گەڵاڵەی داهێنانی عەرەبیی کرد.

News Code 37313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =