سێ ئەندامی پەکەکە خۆیان و بارمتەکانیان تەقاندەوە/ یەک ملیۆن یۆرۆ سووتا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پاگەندەی ئەوەی کردووە کە لە ئۆپراسیۆنی 7ی مەی دێرسیم سێ ئەندامی پەکەکە خۆیان تەقاندووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند ڕۆژ پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کوژرانی سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دێرسیم هەواڵی دا.

لە ڕاپۆرتێکدا لەوبارەوە هاتووە کە یەکێک لە ئەو سێ کەسە جەهان سویلمەز بە نازناوی مەنزوور دێرسیمە کە ساڵی 2012 حسێن ئایگۆن، نوێنەری پێشووی جەهەپەی بە بارمتە گرتبوو.

بەو جۆرە کە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن: ئەم سێ کەسە لە گەڵ گوندنشینێکی خەڵکی چامبۆلاک کە بە بارمتەیان گرتبوو لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوونە کە خۆیان تەقاندبووەوە.

دەوترێت نزیک بە یەک ملیۆن یۆرۆیان پێبووە کە سووتاوە.

دەوترێت یەکێک لە کەسەکان ئوزلەم چیفتەچیبە نازناوی ساریا بەرپرسی لقی دێرسیمی پەکەکە بووە.

News Code 37307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =