تەقاندنی زیاتر لە 2000 موشەک لە غەززە/ 5زایۆنیست بریندار بوون

سوپای ڕژێمی زایۆنی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 2000 ڕاکت و موشەک لە لایەن بەرخۆدانی فەلەستینەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان تەقێندراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە پاش بە ئامانج کرانی ئۆتۆمبیلی سەربازی ڕژیمی زایۆنی، بنیامین نتانیاهوو فەرمانی دا هێرشەکان بۆ غەزە قورس بکرێنەوە.

تەقاندنی 2000 موشەک

زیاتر لە 2000 موشەک لە غەززەوه بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان تەقێندراوە.

5 زایۆنی بریندار بوون

بە هۆی موشڵک بارانی بەرخۆدانەوە 5 زایۆنی بریندار بوونه.

بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدانی غەزە

سەرچاوە فەلەستینیەکان لە بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدانی هێرشی زەوینی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە هەواڵیان دا.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند: ژمارەی شەهیدانی هێرشی تیرۆریستی زایۆنی بۆ غەززە 115 کەسە کە 27 منداڵ و 11 ژنیان تێدایە. 600 کەسیش بریندارن.

فڕۆکە خانەکان داخران

سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین داخران لە ترسی هێرشی موشەکی بەرخۆدان.

شەهادەتی 109 کەس لە غەززە

وەزارەتی تەندروستی غەززەڕایگەیاند: تا ئیستا 109 کەس لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچە، شەهید کراون.

17 کەس لە شەهیدان منداڵ و 6 کەسیان ژنن. هەروەها 388 کەسی مەدەنی لەم هێرشانەدا برینداربون کە 115 کەسیان منداڵن و 50 کەسیان ژنن.

داخوازی یەکێتی ئەورپا

یەکێتی ئەوروپا داوای وەستاندنی بەپەلەی گرژییەکان لە ناوچە داگیر کراوەکان بۆ ڕێگری لە شەڕی بەرفراوان دەکات.

تەقاندنی 180 موشەک بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان

کەتیبەکانی قەسام ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە شەهادەتی ژمارەیەک لە موجاهیدەکانمان 180 موشەکیان بەرەو عەسقەلا, نتیفوت و سەدیرۆت تەقاندووە.

تەقاندنی 15 موشەک بەرەو دیمۆنا

کەتیبەکانی قەسام ڕایگەیاند کە 15 موشەکیان بەرەو دیمۆنا تەقاندووە.

بەندەری ئەسدوود کرایە ئامانج

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی چەندین وێنەیان بڵاو کردۆتەوە کە نیشان دەدات بەندەری ئەسدوود کەمێک پێش ئێستا کراوەتە ئامانجی هێرشی موشەکی.

ژمارەی شەهیدان بەرز بووەوە

ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی بۆ 53 کەس و بریندارەکانی غەززە بۆ 320 کەس بەرز بووەتەوە.

لە ئاکامی لە ناو بردنی جیپێکی ڕژیمی زایۆنی سەربازێکی زایۆنیست کوژرا و سێ کەسیتر بریندار بوون.

هێرشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلستین بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکان، خەساری زۆری لە تێل ئاڤیڤ داوە بە شێوەیەک کە فڕۆکەخانەی بن گوریون داخراوە و ناتوانێ خزمەت بە خەڵک بکات.

وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ غەزە 43 کەس شەهید و 296 کەسیش بریندار بوون. 13 کەس لە شەهیدەکان منداڵن.

News Code 37291

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =