بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی دوو لایەنە و ناوچەیی و هەروها لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پیرۆزییەکانی موسڵمانان، لە سەروویی شاندێک سەفەری سووریای کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو سەفەرەدا جگە لە دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی دەوڵەتی سووریا لەگەڵ گرووپە فەلەستینییەکان دانیشتووی سووریاش دیدار دەکات و دوایین دۆخی گۆڕانکارییەکانی فەلەستینی داگیرکراو تاوتوێ دەکەن.
بۆچوونی ئێوە