هێرشەکانی بەرخۆدان تا کۆتایی دەستدرێژی دژی قودس ڕاناگیرێت

ئەندامێکی باڵای حەماس داکۆکی کرد: تا کاتێ کە زایۆنییەکان کۆتایی بە دەستدرێژییەکانی خۆیان دژی قودس نەهێنن، هێرشی مووشەکیی بەرخۆدان ڕاناگیرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، ئۆسامە حەمدان ئەندامی باڵای بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو وتی: تا کاتێ کە زایۆنییەکان کۆتایی بە دەستدرێژییەکانی خۆیان دژی قودس نەهێنن، هێرشی مووشەکی بەرخۆدان درێژەی دەبێت.

ئەو وتیشی: ئێمە ڕاوبۆچوونی خۆمان بە لایەنی میسریش ڕاگەیاندووە و وتوومانە مەرجی ڕاگرتنی هێرشەکان دژی ڕژیمی زایۆنی ئەوەیە کە ئەوان کردەوە دوژمنانەکانی خۆیان ڕابگرن.

شیاوی ئاماژەیە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلستین وەکوو غەزە، کەرانەی باختەری و قودس ڕۆژانێکی خوێناوی تێدەپەڕنن. پێکدادانێکی بێ وێنە ڕووی داوە کە لە ماوەی چەند کاتژمێردا 714 کەس بریندار بوون.

News Code 37271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =