شەمەندەفەر تا دوو مانگی دیکە لە کوردستان دەکەوێتە ڕێ

پارێزگاری کوردستان وتی: هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە ڕێگای ئاسنی هەمدان-سنە تا کۆتایی ئەم دەوڵەتە و لە دوو مانگی داهاتوودا بکەوێتە ڕێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ڕۆژی دووشەممە لە سەردانی پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە ڕایگەیاند: بە پێێ وتەی بەڵێندەری پڕۆژەکە، بڕیارە ترمیناڵی سەرەکی وێستگەی سنە تا 15 ی جۆزەردان تەواو و ئامادە بکرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو پڕۆژە کاریگەری زۆر دەکاتە سەر گەشەی پارێزگا، زیادی کرد: هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ کە ڕێگای ئاسنی هەمدان-سنە تا کۆتایی ئەم دەوڵەتە و تا دوو مانگی دیکە بکەوێتە ڕێ.

پارێزگاری کوردستان ئەمڕۆ هەروەها سەردانی پڕۆژەی چوار لاینە کردنەوەی ملەی سەڵواتاواشی کرد و لەو بارەوە وتی: هەندێک لە کێشەکانی سەر ڕێگای درێژەی ئەو پڕۆژە تا دوو هەفتەی دیکە چارەسەر دەکرێت و بەشێکی دیکەشی دروست کردنی پاڵی ڕێڕەوەکانە وردەوردە چێ دەکرێت.

News Code 37258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha