هەشت هەزار بەساڵاچووی کوردستانی ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: هەشت هەزار بساڵچووی سەرووی 80 ساڵ لە ئەو پارێزگایە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و قۆناگی دواتری کوتانەکە ئەم جارە بۆ تەمەنی 75 بۆ 79 ساڵ دەکوترێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: کاری کوتانی ئەو گرووپانە کە یەکمایەتیان هەیە لە 21 ی ڕێبەندانەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 26 هەزار کەس دژی کۆرۆنا ڤاکسینە کراونەتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەویە کە بە پێی بەڵگەی نەتەوەیی کوتانی قۆناغی یەکەم کۆتایی هاتووە، زیادی کرد ئەگەری هەیە کەسانێک بەجێمابێتن و یان خۆیان نەیانویستبێت کە بکوترێن بەڵام بەشێکی گەورە لە کادیری تەندروستی و دەرمان و کەسانی پێوەندیدار بە ئەو بەشەوە ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆ کوتراوە.

News Code 37242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =