مستەفا کازمی: ئێران پاڵپشتی دەوڵەتی عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی کە ئێرانییەکان ڕاستبینن و هەوڵ دەدەن پاڵپشتی بکەن لە دەوڵەتی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر گەلی فەلەستین و ڕێگری کردنیان بۆ گەییشتن بە پیرۆزییەکانیان ئیدانە دەکەین.

مستەفا کازمی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە زیادی کرد: ئەگەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان نەبێتە هۆی گەییشتنی گەلی فەلەستین بە مافی خۆیان، بۆ ئێمە قبووڵ نەکراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێرانییەکان سەلامدنیان کە ڕاستبینن و هەوڵ دەدەن لە عێراق پاڵپشتی بکەن و رێگری بکەن لە ئەوەی کە میلیشیاکان دەوڵەت لاواز بکەنەوە.

News Code 37237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =