بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەوم، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی بزووتنەوەی حەماس لە نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای شرۆڤەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی قودسی داگیرکراو، داوای هەڵوێستی قایمی جیهانی ئیسلام بۆ پاڵپشتی لە دانیشتووانی قودسی کرد.
ئیسماعیل هەنیە لە نامەکەیدا بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی هێناویە: هەر ئەو جۆرە کە ئاگادارن، هێرشەکانی ئیسرائیل دژی قودس، بەجوو کردنی ناوچەکە، شارۆچکەسازی، کۆچدانی زۆرەملێ، پاکتاوکردنی ڕەگەزی و سەرکوتی نوێژخوێنەکان و ... درێژەی هەیە و لە هەموو لایەنەکەوە هیلە سوورەکانی تێپەڕاندووە و هەستی ئۆمەتی ئیسلامیی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.
ئێمە وەکوو بزووتنەوەی حەماس، نیسبەت بە دەستدرێژی و جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزان و پاشهاتە مەترسیدارەکانی هۆشداریی دەدەین؛ داوای هەڵوێست گرتنی بەپەلە و پتەو بەرانبەر ئەو جەنایەتانە و هەوڵ بۆ بەسیجی هەڵوێستی ئیسلامی و دیپلۆماسی عەرەبی، ئیسلامی و نێودەوڵەتی بە مەبەستی هاندانی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی جووڵەکانی لە شاری قودس و بەتایبەتی مزگەوتی ئەقسا دەکەین.
بۆچوونی ئێوە