قانع شاعیری کۆمەڵگا و خۆش زمانی کورد

مەلا محەمەدی دۆڵاشی ناسراو بە قانع یەکێک لە شاعیرە ناودارەکانی کوردە کە بە نیشتمان پەروەری و پاراوی زمانەکەیەوە ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەلا محەمەدی دۆڵاشی لە گوندی ڕیشێن سەر بە شارەزوور لە دایک بووە. هەندێ لە توێژەران شوێنی لە دایک بوونی گوندی کەڵۆسی سەر بە شاری مەریوان دەزانن.

دەست بەسەرداگرتنی مڵک و ماڵی بنەماڵەکەی لە لایەن مالکان و لە دەستدانی دایک و باوکی ە تەمەنی منداڵیدا ژیانێکی دژواری بۆ وەدی هێنا و هەلومەرجی سیاسی و گرفتی بژیوی ژیان ناچاری کرد دەست لە فەقێیەتی هەڵگرێ.

قانع بە سەر زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبیدا زاڵ بوو و بە هەر سێ زمانەکە شیعری نوسیوە. هۆنینەوەی شیعری لە کاتی فەقێیەتی بە ناوەرۆکی هەجوەوە دەست پی کرد بەڵام دواتر ڕووی لە شیعری ئایینی و دواتریش سیاسی کرد.

قانع لە کاتی ژیانیدا کۆمەڵە شیعرەکانی گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوار باخی پێنجوێن، شاخی هەورامان و دەشتی گەرمیانی بڵاو کردەوە.

شێوەی قانع لە خستنەڕووی بابەتەکاندا نوێخوازانەیە بەڵام قاڵب، فورم و پێکهاتەی بەرهەمەکانی کلاسیکن. زمانی شیعریی ئەو وەک ئەدەبی کلاسیکی کوردی دژوار نییە و ڕەنگدانەوەی زمانی باوی کۆمەڵگایە.

قانع لە ڕابوونی کۆمەڵایەتی و ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە کەمایەسییەکانی سیستەمی دەرەبەگایەتی و هەروەها چەوسانەوەکانی دیکتاتۆری پاوانخواز و تاکڕەهەندی پاش ئەو سیستەمە دەوری زۆر گرینگی گێڕاوە.

ئەم شاعیرە پایەبەرزە لە ساڵی 1277 لە دایک بوو و لە مانگی گوڵانی ساڵی 1344 بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

قانع شاعیری کۆمەڵگا و خۆش زمانی کورد

News Code 37218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =