"ئێنتفازەی ڕەمەزان" دۆزەخی بۆ زایۆنیستەکان دروست کردووە

وتەبێژی گوردانەکانی "سرایا ئەلقودس" لقی سەربازی بزووتنەوەی "جیهادی ئیسلامی" فەلستین ڕایگەیاند: هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی قودس، "ئینفتازەی ڕەمەزان" دۆزەخی بۆ زایۆنیستەکان پێک هیناوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلستین ئەلیەوم، "ئەبوو حەمزە" وتەبێژی گوردانەکانی "سرایا ئەلقودس" لقی سەربازی بزووتنەوەی "جیهادی ئیسلامی" فەلستین وتی: ئەمساڵ رۆژی قودس، بینەری ئینتفازەی موبارەکی ڕەمەزان لە قودسی داگیرکراو و بە تایبەت لە شێخ جەڕاحە.

ئەو وتیشی: ئینتفازەی ڕەمەزان بۆتە دۆزەخێک بۆ زایۆنیستەکان لە هەموو بنکە سەربازییەکانی غەزە. گەر جەنایەتەکانی دوژمن درێژەی بێت، گڕی ئینتفازەی ڕەمەزان تا شارۆچکە زایۆنیستییەکان و لەوە زۆرتریش دەڕوات و دوژمن دەزانێت ئێمە چی دەکەین.

ناوبراو ڕایگەیاند: سڵاو و ڕێزمان بۆ دانیشتوانی قودس هەیە و بەڵێنی ڕاستییان پێ ئەدەین کە جیدی و ئەستوور بەرگرییان لێ دەکەین و هەروەها بانگهێشتیان دەکەین بۆ هەستانەوە دژی ڕژیمی داگیرکەر و دەست پێ کردنەوەی دووبارەی ئۆپەراسیۆن دژی شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان.

ئەو جەختی کردەوە شەڕی ئیمە لە گەڵ دوژمنی زایۆنی درێژەی هەیە و هەرگیز لە بستێک لە خاکی فەلستینیش دەسهەڵگر نابین.

News Code 37197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =