بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بە واژۆی فەرمانێک، تاوانی زۆربەی تاوانبارانی تا دووهەمی مەی بەخشی.
بە پێی هەواڵی سپۆتنیک، بەشار ئەسەد بە واژۆی ئەو فەرمانە ئەو تاوانبارانە کە تاوانەکانیان تا دووهەمی مەیک پشت ڕاست کراوەتەوە بەخشی. بە پێی ئەو پەسەند کراوە تاوانگەلێک وەکوو بەرتیل گرتن، ساختەکاری لە بەڵگەکان و فرۆشی مادەی هۆشبەری بەخشی. تاوانبارە تازەلاوەکانیش بەخشراون. هەندێک لە سزاکان وەکوو سزای ئیعدام و هەتاهەتاییش داشکانیان بۆ کرا؛ بەم پێیە سزای ئیعدام بۆ زیندانی هەتاهەتایی و زیندانی هەتاییش بۆ 20 ساڵ زیندانی داشکانیان بۆ کراوە.
ئەو بەخشینە تاوانگەلێک وەکوو قاچاخی چەک، سیخوڕی و هەوڵی تیرۆریستی ناگرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە