بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەرلەشەکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە گفتوگۆیەکدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکییەکان ئەمڕۆ ناچارن کە لە ناوچەکە بکشێنەوە، وتی: ئەوان ئەمڕۆکە ناتوانن یارمەتیدەری ئیسرائیل بن و ئێوە شکستێک لە سیستەمی ئاسایشی ئیسرائیل دەبینن.
سەردار سەلامی وتی: ئەمڕۆکە ئەو وڵاتانەی کە پێشتر بەهێز بوون، ناچالاکن و سیاسەتی دەرەوەی بەهێزیان نییە.
فەرماندەی گشتی سوپا جەختی کرد: سووریا خەریکە بەرەو سەقامگیری دەڕوات و لە عێراق یەکپارچەیی دروست بووە و لە یەمەن بەرخۆدان خەریکە سەردەکەوێت و ئەوەی کە لە ئیسرائیل ڕوو دەدات نیشان لە پووچ بوونی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلە.
بۆچوونی ئێوە