ئەو بۆشاییەی داعش دەیقۆزێتەوە، ئاکامی رێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە

نوێنەری کوردی ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانی ئومێد لە پارلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو بۆشایی ئەمنیەی کە داعش بە خراپە و بۆ هێرشەکانی خۆی کەڵکی لێ وەردەگرێت، ئاکامی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، هوشیار عەبدوڵا سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق و وتەی بەرپرسانی هەرێم کە وتوویانە داعش لە بۆشایی هێمنایەتی لە ناوچەکە بۆ ئەم هێرشانە کەڵک وەردەگرێت، بابەتێکی لە لاپەڕەی فەیس بووکی خۆیدا بڵاو کردەوە.

ناوبراو لەم نووسراوەدا داکۆکی کردووە: بۆشایی هێمنایەتی لەم ناوچە و پاشگەز بوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە حەمرین تاکوو پردی، ئاکامی بەڕێوە بردنی رێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بوو.

ئەو هەروەها بۆشایی هێمنایەتی و مەودای نێوان خواستی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی ئاکامی رێفراندۆم و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ زانی.

لە ڕووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەردا هێزەکانی پێشمەرگە پاش پێکدادان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، کەرکووک و دیکەی ناوچەکانیان بە جێ هێشت و کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە کەوتە دەستی هێزە عێراقییەکان.

News Code 37150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =