20150 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 344 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 20150 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 344 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 73 هەزار و 219 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 575 هەزار و 737 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 22 هەزار و 586 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =