بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ئیدارەی ئیتلاعاتی سەربازی عێراق لە دەستگیری پۆستەچی داعش لە پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا.
ئەو بنکە هەواڵگرییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەستگیری ئەو تۆمەتبارە دوای ئۆپراسیۆنی هەواڵگری ورد بە شوێنگیری بەردەوامی جووڵەی یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەی زێ لە شاری حەویجەی کەرکووک ئەنجام دراوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئیدارەی ئیتلاعاتی سەربازی عێراقییەکان ڕایگەیاند: دەرکەوت کە ناوبراو وەکوو پۆستەچی داعشییەکان لە نێوان حەشارگە و بنکە و شانە نوستووەکانی داعش چالاکی دەکرد.
بۆچوونی ئێوە