بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارش ئاریانژاد ڕایگەیاند: ئاستی ئاوی ئێستای بەنداوەکانی کوردستان لە چاو ڕێژەی دوو ملیار و 129.7 ملیۆن مەتری چوار جای ساڵی ڕابردوو، 397.2 ملیۆن مەتری چوارجا کەمی کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئاستی ئاسایی بەنداوەکانی پارێزگا 2 ملیار و 797 ملیۆن مەتری چوارجایە، زیادی کرد: ئێستاکە بە گشتی 61.9 لەسەدی ئاستی بەنداوەکان پڕە لە حاڵێکدا ساڵی ڕابردوو ئەو ڕەقەمە 76.1 لەسەد بوو.
Your Comment