نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان نایەوێت سەربەرخۆیی پەیڕەو بکات

گۆڤاری ئێکۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کوردەکانی سووریا نایانەوێت لە ئەو وڵاتە جودا ببنەوە و لەسەر هەوڵی ئەوان بۆ پێکەوەژیان لەگەڵ پێکهاتەکانی تری ئەو وڵاتە لە ناو سنوورەکانی سووریا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕادیۆ ئێکۆنۆمیست سەر بە گۆڤاری ئێکۆنۆمیست، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی کوردەکان قسەی کردووە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی کردووە کە کوردەکان لە بیری جودا بوونەوە لە ئەو وڵاتە نین بەڵکوو دەیانەوێت بەشێک لە ئیمکاناتی وڵات و خۆبەڕێوەبەریەکیان لە ناو سنوورەکانی سووریا هەبێت. ئەوان بەدوای پێکهێنانی دۆخێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانن و نایانەوێت سەربەخۆ ببنەوە.

ئێکۆنۆمیست دۆخی ئێستای کوردەکانی سووریای بەهۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەردەوامی تورکیا لە سووریای ناسەقامگیر وەسف کرد کە تەنانەت ئەمریکاش وەکوو پاڵپشتی کوردەکان لە سووریا سنووردار کراوەتەوە.

بەڕێوەبردنی گشت پرسی سەربەخۆیی لەسەر هەرێمی کوردستان

ئەو گۆڤارە دۆخی هەرێمی کوردستانیشی بەهۆی بەڕێوە بردنی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە ساڵی 2017، بەرەو دوا وەسف کردووە بەڵام دۆخی ئابووری لە ئەو ناوچە لەچاو ناوچەکانی دیکەی عێراق باش وەسف کراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە گفتوگۆیەکی کورتدا لەگەڵ ئێکۆنۆمیست ئاماژەی کردووە کە هەندێک ڕاستی ئیزن نادەن کە کوردەکانی عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیان هەبێت کەواتە، هەرێمی کوردستان ناتوانێت لە ئەو ئایدیایە پەیڕەو بکات.

سیاسەتەکانی ئەردۆغان هەمبەر کوردەکانی تورکیا

ئێکۆنۆمیست دۆخی کوردەکانی تورکیای بەهۆی سیاسەتە دوژمنانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەمبەر کوردەکان و تەنانەت دژبەرە ناکوردەکانیش خراپ وەسف کردووە.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە سیاسەتی سەرکوتی چالاکانی سیاسی کورد و دەستگیری پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی تورکیا جەختی کردووە کە کوردەکانی تورکیا بە شێوەیەکی بێ وێنە لەلایەن ئەردۆغانەوە بەرەو پەراوێز ڕاو ناوە و دەوڵەتەکەی بە شێوەیەکی بێ وێنە ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی پەکەکە کە سەردەمێک بەدوای ئاشتی لەگەڵی بوو، بەرز بووەتەوە بە شێوەیەک کە ئێستا زیاتر پێکدادانەکان لەگەڵ ئەو گرووپە سەربازییە کوردە بۆ ناوخۆی سنوورەکانی عێراق گواستراوەتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەمانە، ئێکۆنۆمیست ئاماژەی کردووەتە سەر ڕۆڵی دیاریکەری کوردەکان لە تورکیا و جەختی کردووە کوردەکان ڕۆڵێکی دیاریکەریان هەیە بەڵام ئەردۆغان نەک هەر لەگەڵ کوردەکان بەڵکوو لەگەڵ ناڕازیانی تورکیش دوژمنانە بەرەوڕوو دەبێتەوە و وڵاتەکەی بەرەو لای دوو جەمسەر بوونەوە بردووە.

News Code 37138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =