بەرهەم هێنانی ٧ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە مانگی ڕەزبەر و خەزەڵوەر

سەرۆکی ئەنستیتۆ پاستۆر وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڤاکسینی هاوبەشی ئێران و کووبا لە حاڵی تاقیکردنەوە دایە، وتی: پاش پەسند کردنی ئەم ڤاکسینە لە لایەن وەزارەتی تەندورستییەوە، دەتوانین مانگانە ٧-٦ ملیۆن ژەم بەرهەم بێنین.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا بیگلەری لەم بارەوە وتی: بەختەوەرانە ئەم ڤاکسینە لە ٨ شاری وڵات وەکوو ئەسفەهان، کرمان، یەزد، ساری، بابل، بەندەرعەباس، هەمەدان و زەنجان خەریکی تێپەڕاندنی قۆناغی تاقیکارییە و لە هەر شارێکدا لە سەر ٣ هەزار کەس تاقی دەکرێتەوە.

هەروەها وتیشی: کۆتایی جۆزەردان ئەجامی سەرەتایی تاقیکارییەکان دەردەکەوێت و پاش پەسند کردنی وەزارەتی تەندروستی، دەتوانین نموونەی ئەم ڤاکسینە بە زۆری بەرهەم بێنین.

ڕاشیگەیاند: بە پێی ئەو بەرنامانەی دامانڕشتووە، گەر لە مانگی پووشپەڕ بە گشتی ڤاکسینەکە پەسند کرابێت، هەموو مانگێک دەتوانین یەک ملیۆن ژەم زیاتر بەرهەم بێنین و لە مانگەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەردا دەتوانین ٦-٧ ملیۆن ژەم بەرهەم بێنین.

News Code 37137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =