دەستگیری کەسی نزیک بە ئەبووبەکر بەغدادی لە ئەستەنبۆڵ

هەندێک مێدیای تورکیا پاگەندەیان کرد کەسێک کە دەوترێت دەستی ڕاستی ئەبووبەکر بەغدادی بووە لە ئەستەنبۆڵ دەستگیر کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک مێدیای تورکیا پاگەندەیان کردووە هەندێک زانیارییان دەست خستووە کە نیشانی دەدات لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی پۆلیسی دژە تیرۆری ئەستەنبۆڵ و ڕێکخراوی هەواڵی نەتەوەیی تورکیا ئەندامێکی باڵای داعش کە دەوترێت دەستی ڕاستی ئەبووبەکر بەغدادی بووە، دەستگیر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سوزجو، ئەو کەسە کە مێدیاکانی تورکیا بە نازناوی " بەسیم" ناساندوویانە، یەکێک لە گرینگترین ناوەکانی داعش و دەستی ڕاستی ئەبووبەکر بەغدادی، ڕێبەری عێراقی داعش بووە. ناوبراو خەڵکی ئەفغانستانە و دەوترێت ئەو کەسە ڕۆڵی گرینگی لە هاوردن و بردنی داعشییەکان لە سنووری عێراقەوە بۆ سووریا و شاردنەوەی ئەندامانی ئەو گرووپە لە حەشارگەکانی سووریا هەبووە. ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە ئەو کاتەوە کە ئەو کەسە لە سووریا هەبووە، لە ژێر چاوەدێری بووە.

ئەو کەسە دوای چوونی بۆ خاکی تورکیا بە پەساپۆرت و شوناسی ساختەوە چووەتە ئەستەنبۆڵ و هەر لەوێش لە ژێرچاوەدێری میت بووە. بەسیم لەسەر هۆکاری ئەمنیەتی خۆیی هاووڵاتی تاجیکستان ناساندووە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٨ ی ئاپ بە هاوکاری پۆلیسی دژە تیرۆر و میت دەستگیر کراوە.

News Code 37127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha