AP ١٤٠٠ گوڵان ١٣ ٠٨:٠٩

یەحیا سەریع هەواڵی دا؛

هێرشی مووشەکی سوپای یەمەن بۆ سەر نەجران و بنکەی مەلیک خالیدی عەرەبستان

هێرشی مووشەکی سوپای یەمەن بۆ سەر نەجران و بنکەی مەلیک خالیدی عەرەبستان

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەجران و بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پەیامێکی تویتەریدا لە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەجران و بنکەی مەیلک خالید لە باشووری عەرەبستان هەواڵی دا.

سەرتیپ یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە یەکینە مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و کومیتەی خەڵکییەکانی یەمەن بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری قاسف ٢ و دوو موشەکی بالستیک لە جۆری بەدر هێرشیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی عەرەبستان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا بنکە سەربازییەکان لە فڕۆکەخانەی نەجران و بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیت کرایە ئامانج.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەو ئۆپراسیۆنەی لە چوارچێوەی کاردانەوەی ڕەوا بە چڕ کردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی سعوودییەوە ڕاگەیاند.

News ID 37126

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha