تورکیا دەست بەسەر بەشی ئاوی سووریا لە ئاوی فورات دەگرێت

سانا بە ئاماژە بە دەستڕاگرتنی تورکیا بەسەر بەشی ئاوی سووریا لە ئاوی ڕووباری فورات، کاریگەرییەکانی ئەو کارە بە تایبەت لە سەر بەشی کشتوکاڵی سووریا ڕوون دەکاتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە هۆی دزرانی بەشی ئاوی سووریا لە لایەن تورکیاوە، بەشی کشتوکاڵ و بژیوی خەڵک لە دەوروبەری ڕەقە و دەیرەزوور کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم کردەوەی تورکیا بەخۆوە دەبینن.

عەبدۆڕەزاق خەلیفە پارێزگاری ڕەقە بە سانای وتووە: ئەم دواییانە، تورکیا بەشی ئاوی سووریا لە فوراتی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردۆتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی کارەبای تووربینە ئاوییەکانی ڕۆخانەی فورات و هەروەها دابەزینی ئاستی ئاو بۆ کشتوکاڵ.

وتیشی: بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٨٧ نێوان دوو وڵاتی سووریا و تورکیا بەشی ئاوی سووریا ٥٠٠ مەتری شەشپاڵوویە کە ئێستا ئەم ئاستە زۆر دابەزیوە و گەیشتۆتە ٢٠٠ مەتری شەشپاڵوو و ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێویستی ئەو وڵاتە بە ئاوی فورات زۆر لەوە زیاترە.

خەزان ئەلسەهو سەرۆکی یەکیەتی جووتیاران لە دەیرەزوور سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری دانیشتوانی ئەم ناوچانە هۆشداری داوە.

هاوکات ژمارەیەک لە دانیشتوانی دەیرەزوور نیگەرانی خۆیان لەم کردەوە ڕاگەیاندووە.

 

News Code 37124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha