ئەمریکا گەمارۆ لەسەر هەندێک کەس و بنکەی ئێرانی هەڵدەگرێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە وتی: هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر زۆربەی کەس و بنکەکان کە گەمارۆیان بەسەردا سەپابوو قبووڵ کراوە، بەڵام هێشتا هەندێک کەس و لایەن گەمارۆیان لەسەرە کە دانوستانەکان لەو بارەوە درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئیران دوانیوەڕۆی دوێنێ شەممە دوای کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەش ڕایگەیاند: ئەم خولە لە دانوستانەکان، خولی سێهەمی گفتوگۆکان لە ڤیەنا بوو کە بەڕێوە چوو. ئەمڕۆ بڕیارمان دا کە بابەتەکان ڕابگرین تا ڕاپۆرتی ئەم چەند ڕۆژە بدرێتە پێتەختەکان. دانوستانەکان لە ئاست و چوارچێوەی جیاواز بەڕێوە چووە و زۆر قووڵ بوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەم لە بواری ناڤۆکی و هەم لە بواری گەمارۆکان تێبینی تەکنیکی و وردمان هەیە کە ئەبێ لە سەریان باس بکریت. لە زۆربەی پرسەکان خاڵی هاوبەش و لە هەندێکیشی خاڵی جیاوازی هەیە.

عێراقی لەدرێژەدا وتیشی: هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر زۆربەی کەس و بنکەکان قبووڵ کراوە بەڵام کەس و لاینی دیکە هەن کە هێشطا بە هۆکاری جیاواز گەمارۆیان لەسەرە و دانوستانەکان لەو بارەوە هێشتا درێژەی هەیە.

ناوبراو تی: خواستەکانی ئێمە، ئەبێ لە سەر بنەمای هەڵوێستی یەکلایی دەسەڵات بێت.

News Code 37111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =