گەندەڵی و تاڵانێکی زۆر مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: تاڵان و گەندەڵییەکی زۆر خەتەرناک دەستیپێکردوە، ئەویش "داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە"، لە گوندەکانی ئاشۆڕکان و دارەبەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, عەبدولستار مەجید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە کە "تاڵان و گەندەڵییەکی زۆر خەتەرناک دەستیپێکردووە، ئەویش داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە، لە گوندەکانی ئاشۆڕکان و دارەبەن .

چوار هەزار دۆنم زەوی لە باشترین و بەپیتترین زەوی کشتوکاڵیی دراوەتە کۆمپانیایەک بۆ دروستکردنی پرۆژەی گەشتیاریی.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەنێوان هەردو شەقامی 100 مەتری و 150 مەتریی هەولێر زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی مەسیحیەکانی عەنکاوە هەیە، کە حاڵی حازر بە گەنم چێندراوە، دراوەتە کۆمپانیایەک بەناوی لاڤا، شۆفڵ و حەفارەی تێکردوە تەنانەت چاوەڕێیان نەکردوە تا دروێنە دەکرێت.

عەبدولستار مەجید باسی لەوەشکردووە کە "مەسیحییەکان هاواریان لێهەڵساوە و هانایان بۆ ئێمە هێنا تا ڕێگریی لەو داگیرکارییە بکرێت، کار گەیشتوەتە ئەوەی مەسیحیەکان بڵێن فیزامان بدەنێ با بەیەکجاری بڕۆین و ئەم وڵاتەتان بۆ جێبهێڵین".

News Code 37095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha