دۆخی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا قەیراناواییە

کومیتەی نێودەوڵەتی ڕزگاری لە کەم بوونەوەی ئامێری نیشان دانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا و پاشهاتەکانی لەسەر تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ئەو ناوچ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میستی بازول، بەرپرسی کومیتەی سیاسی و پاڵپشتی کومیتەی نێودەوڵەتی ڕزگاری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا دەڵێت ئامێر و ئیمکانات بۆ تاقی کردنەوەی نەخۆشییەکان لەوانە کۆرۆنا لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هیچ کات بەس نەبووە و ئەگەری هەیە بەتواوتی لەناو بچێت.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا، سەبارەت بە قەیراناوی بوونی دۆخەکە لە کوردستانی سووریا وتی: لە سەرەتاوە تا ئێستا بەس 41500 تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان ئەنجام دراوە و تاقیگەی قامیشلۆ وەکوو سەرەکی ترین ناوەند، چی دیکە توانی درێژەدان بە تاقی کردنەوەی کەسەکان نییە.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێژەی ژەم تەرخان کراوی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە سووریا زیادی کرد: کەمتر لە 100000 ژەم بۆ کادیری دەرمان و کەسانی تووشبوونی نەخۆشییەکانی دیکە لە ئەو ناوچە نێردراوە.

کومیتەی نێودەوڵەتی ڕزگاری داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بودجەیەکی زیاتر تەرخان بکەن و ئیمکاناتی زیاتر لە ڕێگای رێڕەوی سنووری یەعرووبییەوە بچێتە ناو ئەو ناوچە.

News Code 37090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =