خراپەکاری زایۆنیستەکان بێ وڵام نابێت

هاوکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییانە نیشانی دا خراپەکاری زایۆنیستەکان بێ وڵام نابێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە گەڵ حسێن ئەمیر عەبدۆڵاهیان،  دیدار و وتووێژیان کرد.

ئەمیرعەبدۆڵاهیان سەرەتا وێڕای ئاماژە بە گۆڕانەکانی ناوچە، فەلستین و ڕۆژی جیهانی قودس، وتی: ئەم ڕۆژە مێژووییە کە بە فەرمانی ئیمام خومەینی دیاری کرا، هاواری ئازادیخوازی میلەتەکانی جیهان لە بەرانبەر زوڵم و ستەمە.

ئەو وتیشی: خراپەکاری زایۆنیستەکان بێ وڵام نابێت و بەرخۆدان لە بەرانبەر دەستدرێژی ئەوان بە هێز و دەسەڵاتەوە دەڕواتە پێشەوە. ئەمە سەرەتای وڵام دانەوە بە خراپەکاری تێلاڤیڤ بوو و بەرخۆدان، بەرژەوەندی فەلستین و ئازادی قودسی لە بەرچاو گرتووە.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئاکامی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە و زۆر قورس و قایمتر دەبێت بۆیان.

ناسر ئەبوو شەریفیش لەم دیدارەدا وتی: دەسەڵاتی درۆیی و پڕوپاگەندەی ڕژیمی داگیرکەری قودس لە حەوتەکانی ڕابردوودا ئاشکرا بوو. ئێمە پێمان وایە یەکگرتوویی وڵاتە ئیسلامییەکان ڕەمزی سەرکەوتن لە بەرانبەر ئەم ڕژیمە دژە مرۆییەیە.

News Code 37079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =