بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی دەرەو مێدیا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی مارچی ئەمساڵ باسی کردووە و هێناویە کە دەوڵەتی هەرێم لە ئەم مانگەدا 11 میلیۆن و 149 هەزار بەرمیل نەوتی بە 6 وڵاتی جیاواز فرۆشتووە.
زیاترین ڕێژەی نەوتی هەرێم بە وڵاتی ئیتاڵیا فرۆشیراوە و ئەو وڵاتە 43 لەسەد نەوتی هەریمی کڕیوە و و پاشان ئیسرائیل بە 23 لەسەدەوە دووهەم گەورەترین کڕیاری نەوتی هەرێم بووە.
بە پێی ئامارێک کە ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ ئاشکرا کردنی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە، فرۆشی نەوتی هەرێم لە مانگی مارچ بە شێوەی خوارەوە بووە: ئیتاڵیا زیاترین ڕێژەی نەوتی هەرێمی کڕیوە و ئیسرائیل دووهەم بووە و دوای ئەوان یۆنان بە 16 لەسەدەوە سێهەم بووە، ڕۆمانیا بە 5.4 لەسەدەوە چوارەم بووە، ئیسپانیا و کرواتیاش بە ڕیزەوە لە پلەکانی دواتر بوون.
بۆچوونی ئێوە