کاردانەوەی حەشدی شەعبی بە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی وێڕای هەڕەشە، بە هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نواند و لە بێدەنگی دەوڵەتی عێراق بەرانبەر هێرشەکانی ئەنقەرە بەتوندی ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، حەشدی شەعبی عێراق هۆشداریی دایە تورکیا و لەو بارەوە کاردانەوەی نواند.

مەحموود مەرزی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق دوێنێ چوارشەممە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان هاوپەیوند بە هێرش و بوردمانەکانی تورکیاوە تێدەپەڕێت، هێرش و دەستدرێژی ئاشکرایە.

ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی عێراق زیادی کرد: هێرشەکان درێژەی هەیە و بوردمانی خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە درێژەی هەیە و ئەوەش بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی عێراقە.

مەرزی جەختی کرد: ئەگەر بەهۆی ئەو هێرشانەوەی بچووکترین خەسارێک بەر حەشد بکەوێت، کاردانەوەی دەنوێنین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاو بووەتەوە، کوێستانەکانی متینا، ئاواشین و باسیان، بە شێوەی ئاسمانی هێرشیان کراوەتە سەر و لە سێ خاڵیش، کۆماندۆکانی تورکیا لە ڕێگای هێلی بۆرنەوە لە ناوچەکە جێگیر بوون.

تا ئێستاش چەند سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم دواییە دژی پەکەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کوژراون.

News Code 37069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =