چوونە دەرەوەی گرووپی بەرگری نیشتمانی لە گەڕەکی تەی قامیشلۆ

بە جێگیربوونی هێزەکانی ئاسایش لە گەڕەکی تەی قامیشلۆ، خەڵک دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

بە پێی هەواڵی مێهر، بە پێی دانوستانی نێوان هێزەکانی ئاسایش و دەوڵەتی ناوەندی لە سەر گرووپی ناسراو بە بەرگری نیشتمانی، ئەم گرووپە لە گەڕەکی تەی دەچنە دەرەوە و هێزەکانی ئاسایش لەوێ دەمێننەوە.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە هەموو هێزەکانی بەرگری نیشتمانی گەڕەکەکە چۆڵ دەکەن و دانیشتوان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

هێزەکانی ئاسایش پێشتر رایانگەیاندووە پاش پێکدادانێکی یەک حەوتەیی نێوان ئەوان و گرووپی بەرگری نەتەوەیی لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی، لە سەر ئاگربەسی هەمیشەیی ڕێککەوتن. ئەم رێککەوتنە پاش٣ رۆژ دانیشتن و دانوستان نێوان نوێنەرانی ئاسایش و دەوڵەتی دیمەشق ڕووی دا.

News Code 37062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha