ئاشتی لە ئەفغانستان و عێراق و شکستی داعش بەهۆی هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئەگەر ئاشتییەک لە ئەفغانستان و عێارق هەیە و داعشی شکستی هێناوە بەهۆی دلێرییەکانی شەهید سولەیمانیی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە، لە کاتی گەییشتنم بۆ بەغدا جارێکی دیکە لە شوێنی شەهید بوونی شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاورێکانی ئامادە بووم و جارێکی دیکە لە پاڵ سیمبۆلی لاوازی و داماوی ترامپ بە ئەو دلێرانەوە شانازیم کرد.

زەریف درێژەی دا: شانازی هاوڕێی قووڵ و هاوکاریم لەگەڵ حاجی قاسم زیاتر لە بیست ساڵ درێژەی هەبوو و پێوەندی دڵی و کاری ئێمە تا کاتی شەهید بوونی نەک کەمڕەنگ نەبووەوە بەڵکوو بەردەوام قووڵتر بووەوە. نەک هەر ئەمڕۆ و لە بەر چاوی خەڵکی ئێران، بەڵکوو لە زیاتر لە بیست ساڵی ڕابردوو، لە ناوخۆ و دەرەوە، لە پشت دەرکەی داخراو و یان گشتی، پتەو بوون، مرۆڤایەتی، ئاشتیخوازی و بوێری شەهید سولەیمانیم لە جیهان بانگەواز کردووە و بەردەوام بیرم هێناوەتەوە کە ئەگەر ئاشتییەک لە ئەفغانستان و عێراق هەیە و ئەگەر تیرۆریزمی داعش شکستی هێناوە، زیاتر لە هەر شتێک دەینداری بوێری سەردار شەهید سولەیمانی و بویرییەکانی و گیانفیدایی خەڵکی ئەو وڵاتانە بووە.

News Code 37058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =