زەریف و مەسعود بارزانی دیداریان کرد/ لە گەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتیش کۆدەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە ئەمڕۆ گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە گەڵ مەسعود بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

   بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  مەسعود بارزانی پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، لە کۆبوونەوەیاندا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق، هەڕەشە و ئاڵنگاریی بەردەم عێراق تاوتوێكران. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، "سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە". 

ئەمڕۆ سێشەممە 27-04-2021 مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، نەسروڵڵا رەشنوودی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و مەهدی شوشتەری، كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد. 

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی رێگەكان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تووندئاژۆیی ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كراوەتەوە.

رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەگەڵ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال و، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەری دیكەی كۆبوونەوەکە بوون

محەممەد جەواد زەریف لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، دواتریش بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و پێکەوە بەربانگ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سەنگەر عەبدولڕەحمان، پەیامنێری رووداو، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کاژێر 21:00ـی ئەمشەو لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە کۆدەبێتەوە و، ئەمشەو لە هەولێر دەمێنێتەوە و سبەی بۆ ئێران دەگەڕێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە پێشوازیی لێکرا.

News Code 37045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =