بەغدا و ئەنقەرە لەسەر هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان رێککەوتوون

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد بێدەنگی و نیشان نەدانی هیچ کاردانەوەیەک لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم، نیشاندەری ڕێککەوتنی نهێنی ئەنقەرە و بەغدا لەو بارەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سالم لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی عێراقی، دەوڵەتی ناوەندیی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە ڕێککەوتنی نهێنیدا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاگادارە.

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد هێرشەکانی ڕۆژانی دوایی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی زێ، ئاواشین، متینا و قەندیل لە هەرێمی کوردستان و لەشکەرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچە و بێدەنگی دەوڵەتی ناوەندی لە بەرانبەر ئەو هەوڵانەی تورکیا، بەڵگەیەکە کە نێشانی دەدات، دەوڵەتی مستەفا کازمی، ئەو هێرشانەی قبووڵە و ڕێککەوتنێکی نهێنی لەگەل ئەنقەرە هەیە.

هەروەها ئاماژەی کرد کە دوور لە چاوەڕوانی نییە کە نەخشەی ئەو هێرشە لەلایەن خودی دەوڵەتی کازمییەوە داڕێژرابێت.

News Code 37031

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =