ھێنانەدی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی ئابوری ئێران لە گەڵ ئێران

سەرۆک بەرهەم پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک بەرهەم پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا، هەروەک عێراقیش بە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی پشتیوانی دەکات لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران.

لە دیدارەکەدا کە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بو بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دراوسێ کرا، کە پەیوەندییەکی گرنگ و قوڵە هەردو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە بوارەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئاینی و رۆشنبیری و جوگرافی، ھەروەک چۆن لێکتێگەشتنی هاوبەشە کە هەردو گەلی دۆست بەیەکەوە گرێ دەدات، تەئکیدیش کرایەوە ئەم پەیوەندییە بەھێزە سودی بۆ هەردو وڵات و تەواوی ناوچەکە دەبێت.

هەر لەو دیدارەدا دوپاتکرایەوە لەگرنگی بەھێزکردنی هاریکاری دوقۆڵی و بەکارخستنی رێککەوتننامە و لێکتێگەشتنەکان کە رێککەوتنی لە بارەوە کراوە لە بوارە جیاجیاکان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە کە سیاسەتی کرانەوە کە عێراق کاری لەسەر دەکات لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی ئامانج لێی بونیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگە، ھاوکات پاڵپشتییەکی گرنگیشە لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکان.

راشیگەیاند: پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق بنەمایەکی گرنگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا، ھەروەک سەکۆیەکە بۆ ھێنانەکایەوەی سیستەمێکی کاری جددی بە ئاڕاستەی ھێنانەدی ئاسایش و ئارامی و پەرەپێدانی ئابوری و پاراستنی ژینگە و دەرفەتی گەشەپێدانی هاوبەش، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی وڵاتان و تەواوی گەلانی ناوچەکە بکات.

هەروەها بەرهەم ساڵح ئاماژەیکرد بەوەی وڵاتانی ناوچەکە روبەڕوی چەندین کێشە و ئاڵنگاری بونەتەوە، بۆیە پێویستە کار و هەماهەنگی هاوبەش و دیالۆگی جددی بکرێت لە پێناو تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و کۆتایی هێنان بە ململانێ و گرژییەکان و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئابوری و تەندروستییەکان لە چوارچێوەی رێزگرتن لەیەکدی و بەرژوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری وڵاتان.
 

News Code 37025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =