درێژەی ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق و بوردمانی دهۆک

ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ چوارەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک لە ناوچەی دهۆکی باکووری عێراق درێژەی بوو و هێزەکانی تورکیا دەسەڵاتیان بە سەر ناوچەکەدا گرتووە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ چوارەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک لە ناوچەی دهۆکی باکووری عێراق درێژەی بوو

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەرتەشی تورکیا دەسەلاتی بە سەر گوندی بەرواردا گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بەغداد ئەلیەومی وتووە: شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەیەکی بەربڵاوی کوێستانی کارا و گوندی سکری لە دەڤەری ئامێد لە دهۆکیان بوردومان کرد.

هەروەها لە درێژەی پێکدادانی ئەرتەشی تورکیا و هێزەکانی پەکەکە هەواڵی داوە.

سەرچاوەیەکی عێراقیش ڕایگەیاندووە: ئەرتەشی تورکیا لە جەبەل مەتین تا ڕادەیەک پێش کەوتووە بەڵام هێزەکانی پەکەکە هەر خەریکی بەرخۆداننن. ئەمە لە حاڵێک دایە کە وەزارەتی پێشمەرگەی هەریمی کوردستان تا ئێستا کاردانەوەیەکی بەم ڕووداوانە نەبووە.

News Code 37024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =