بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف جەختی کرد: بۆ سەفەرێکی درێژ لە بەغدام، جگە لە بەرپرسانی عێراق لەگەڵ پارتەکانی عێراقیش دیدارم دەبێت. سبەی سەفەری هەرێمی کوردستان دەکەم.
زەریف ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە دیدار دەکات.
سبەینێ سێشەمە لە هەولێر دەبێت و لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان, سەرۆکی حکومەت و مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی کۆدەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە