شەهید سولەیمانی و موهەندیس نمانەی بەرخۆدانی دوو نەتەوەی ئێران و عێراقن

وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە خەڵکی عێراق و ئێران لە بەرانبەر دوژمنانی هاوبەش لە سەدامەوە بگرە تا داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن، وتی: شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نمانەی بەرخۆدانی دوو نەتەوەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی گەییشتنی بۆ عێراق لە شوێنی شەهید بوونی شەهیدان ئەبوو مەهدی موهەندیس و سەردار سولەیمانی ئامادە بوو و ڕێزی لێیان گرت.

ناوبراو وتی:عێراق یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی دراوسێی ئێمەیە. پێوەندی زۆر نزیکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە.

وەزیری دەرەوە وتیشی: خەڵکی عێراق و ئێران لە بەرانبەر دوژمانی هاوبەش لە سەددامەوە بگرە تا داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن. هاوکاری سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی هاوبەشمان هەیە و شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نمانەی بەرخۆدان بۆ ئەو دوو وڵاتەیە.

زەریف جەختی کرد: بۆ سەفەرێکی درێژ لە بەغدام، جگە لە بەرپرسانی عێراق لەگەڵ پارتەکانی عێراقیش دیدارم دەبێت. سبەی سەفەری هەرێمی کوردستان دەکەم.

News Code 37018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =