بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێرى شارپرێس لە سلێمانى رایگەیاند، ئێوارەى دوێنێ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ئەو كەسانەیان دەستپێكرد كە ویستیان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا خۆپیشاندان بکەن.
ئاماژەى بەوەشکرد، تائێستا ژمارەی ئەوانەی دەستگیركراون نەزانراوەو ناشزانرێت ئەو كەسانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەسگیركراون ئازادكراون یان هێشتا دەست بەسەرن.
چەند رۆژێکە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێکردوەو ئێوارەى ئەمرۆش لە راگەیەنراوێکدا کەجەکە داواى لە خەڵکى کوردستان و لایەنە سیاسیەکان کرد هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنە هەبێت.
بۆچوونی ئێوە