دیمەشق داوای ڕاگیرانی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای ڕاگیرانی جەنایەتەکانی تورکیا هەمبەر هاووڵاتیانی سووریا لە حەسەکەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: سووریا جارێکی دیکە هەوڵە بەردەوامەکانی داگیرکەرانی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ بچڕانی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی حەسەکەی بۆ ماوەی 16 ڕۆژ ئیدانە دەکات.

وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: سەربازانی داگیرکەری تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ئاوی خواردنەوە وەکوو کارتی گوشار دژی خەڵکی حەسەکە کەڵکوەردەگرن و ئەوەش پێچەوانەی پێوەر و یاسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەروەها داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان و بنکە نێودەوڵەتییەکان و کومیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بە مەبەستی ڕاگیرانی بەپەلەی ئەو هەوڵانە دژی خەڵکی سووریا لە حەسەکە، گوشار بخەنە سەر تورکیا و هەر زوو وێستگەی پۆمپاژی ئاوی عەلووک ڕێکبخرێت تا خەڵکی حەسەکە لە ئاو خواردنەوە بێبەری نەبن.

News Code 37008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =