بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 454 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 69 هەزار و 574 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 396 هەزار و 204 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 877 هەزار و 517 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە