ئێران پشتی عێراق بەرنادات

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رايگه‌ياند، تاران بەھیچ شێوەیەک نیازی جێهێشتنی عێراقى نییه.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، رایگه‌یاند، ئێران كاتێك ئامادەیە عێراق جێبهێڵێت، كه‌ حكوومه‌تی عێراقی داوای لێ بکات، ئه‌گه‌رنا بە فەرمانی ھیچ وڵاتێکی دیکە لە عێراق ناکشێتەوە.

زەریف رەخنەی توندیشى لە سعوودیە گرت، له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای کردووە ئێران، عێراق جێبهێڵێت و تۆمه‌تبارى كردووه‌ به‌وه‌ى شەڕی تایفەگەری لە عێراق دروست دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە کە تاران بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێکخراوە توندڕەوەکان.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودییە، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی دووبەرەکی و ناکۆکی تایفەگەری لەنێوان پێكهاته‌ عێراقییەکان دروست دەکات، له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئەو تۆمەتانە هه‌ڵبه‌ستراون و ئیدانەی لێدوانەکەی ئەو بەرپرسەی ڕیازی کرد.

News Code 3699

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =