قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سوورمانن/ داڕووخانی هەیبەتی زایۆنیستەکان

ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستییەکان جەختی کرد: قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سوورمانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە دەستدرێژییەکان ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین جەختی کرد: قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سووری ئێمەن و دوایین قسە بەرخۆدان دەیکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: فەرماندەکانی ژووری هاوبەشی بەرخۆدان بەردەوام خەریکی پێکهێنانی کۆبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتی و ئینتفازەی قارەمانانی قودس و ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکەرانن.

لە بەیاننامەی ژووری هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین هاتووە: بەرخۆدان لە هەستانەوەی دانیشتووانی قودس پاڵپشتی دەکات و هەڵوێستی پتەوی بۆ پەشیمان کردنەوەی دوژمنی ئیسرائیلی و تێکشکانی هەیبەتی پووچی دەبێت.

ئەو ژوورە هاوبەشە نیسبەت بە هەر جۆرە هەڵە و گەمژەییەک هۆشدارییان دایە بەرپرسانی ئیسرائیل و جەختی کرد: داگیرکەران بزانن کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک پاشهاتی مەترسیداری بەدواوە دەبێت و نرخەکەی دەکەن.

News Code 36983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =