سەردار پاکپوور شەهادەتی حاجی عوسمان جەهانی سەرەخۆشی کرد

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە پەیامێکدا شەهادەتی پاسدار حاجی عوسمان جەهانی و بەسیجی ناسر ئەمینیی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای شەهادەتی پاسدارا حاجی عوسمان جەهانی و بەسیجی ناسر ئەمینی لە پێکدادان لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستیی دژە شۆڕش لە مەریوان، سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە پەیامێکدا سەرخۆشیی لە خەڵکی کوردستان کرد.

سەردار پاکپوور لە پەیامەکەیدا هێناویە: هەوڵ و تێکۆشانەکانی شەهید حاجی عوسمان جەهانی گیانباز و شۆڕشگێڕی شەهید بۆ بەرگری لە ئاسایشی ڕۆژاوای ئێران، جەهاد لە ڕێگای خودایە.

لە خودای گەورە داوای پێدانی بەرزترین پێگە و هاونشینی لە لای پێغەمبەر و بنەماڵەکەی دەکەم و سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی مەریوان دەکەم.

 

News Code 36982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =