وەزارەتی دەرەوە: پشتیوانی ئێران لە یەمەن سیاسییە

وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە وتەکانی ئەم دواییەی ڕۆستەم قاسمی سەبارەت بە یارمەتی سەربازی و بەشداری موستەشارە سەربازییەکانی ئێران لە یەمەن ڕایگەیاند: پشتیوانی ئێمە لە یەمەن پشتیوانییەکی سیاسییە.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک، کاردانەوەیان بە وتەکانی ئەم دواییانەی ڕۆستەم قاسمی نیشان دا و ڕایانگەیاند: ئەو وتانەی لەم دیمانەدا بڵاو کراونەتەوە دژی ڕاستی و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەمەنن.

پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوە داکۆکی کرد: پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەمەن، پشتیوانییەکی سیاسییە و وڵاتی ئێمە لە چارەسەر کردنی کێشەی یەمەن و ئەم شەڕە نالەبارە پشتیوانی دەکات.

 

News Code 36975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =