ئەمریکا سیاسەت و ئاسۆیەکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد نییە

کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی kck لە بڵاوکراوەیەکدا ڕەخنەی لە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەر دیاری کردنی خەڵات بۆ دەستبەسەر کردنی سەرکردەکانی ئەم گرووپە گرت.

بە پێی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی kck لە بڵاوکراوەیەکدا ڕەخنەی لە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەر دیاری کردنی خەڵات بۆ دەستبەسەر کردنی سەرکردەکانی ئەم گرووپە گرت و وتی: ئەو بڕیارە نیشاندەری نەبوونی توانای چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە لایەن ئەمریکایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ساڵی 2018 بۆ زانیاری دان سەبارەت بە شوێنی سەقامگیربوونی ڕێبەرانی kck، جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کالکان خەڵاتی دیاری کردبوو، دیسانەوە ئەم بڕیارەی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵدەریی فورات نووسیویە کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی kck لە بڵاوکراوەیەکدا ئەم بڕیارەی ئیدانە کرد و خوازیاری گوشاری دیموکراتیک بۆ سەر ئەمریکا بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی ئەم ىڕیارەیە.

Kck لە بڵاوکراوەکەیدا داکۆکی کردووە: درێژکردنەوەی ئەم بڕیارە لە لایەن ئەمریکاوە ئەوە دەسەلمێنێ کە ئەم وڵاتە سیاسەت و ئاسۆیەکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد نییە. هەروەها ئەو بڕیارە بە واتای ژینۆسایدی فیزیکی، سیاسی و فەرهەنگی حکوومەتی فاشیستی ئەردۆغان دژی کوردە.

News Code 36967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha