هێرشی شەڕەکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەڤەری دیمەشق

هەواڵدەری فەرمی سووریا بە ڕاگەیاندنی هەواڵی هیرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەڤەری دیمەشق، لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەو هێرشە مووشەکییە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوە خۆجەییەکان بەرەبەیانی پێنجشەممە لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر دەڤەری دیمەشق هەواڵیان دا.

سانا لە ئەو پێوەندیەدا ڕاپۆرتی دا: سیستەمی بەرگری سووریا لەگەڵ هێرشی مووشەکی ئیسرائیل لە ناوچە دمیر لە ڕیف ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیک کاتژمێر 1:38 ی بەرەبەیانی ئیسرائیل بە هاویشطنی مووشەک لە گوڵانی داگیرکراوەوە، هێرشی کردە سەرمان و هەندێک شوێنی دەڤەری دیمەشقی پێکا.

سەر سەرچاوە لە دریژەدا بە ئاماژە بە ڕووبەڕوو بوونەوەی سیستەمی دژە ئاسمانی سووریا لەگەڵ مووشەکە هێرشبەرەکان و تێکشکانیان ڕایگەیاند کەو هێرشە بووە هۆی بریندار بوونی چوار سەربازی سووری و خەسار مادی.

سوپای ئیسرائیلیش لە هەواڵێکی کورتدا پاگەندەی کرد کە ئەو هێرشە مووشەکییە لە وەڵام بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی دیمۆنا لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دراوە.

News Code 36961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =