"بەرەکەت" و "پاستۆر" سەرەتای هاوین بە زۆری بەرهەم دێن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: دوو ڤاکسینی "بەرەکەت" و "پاستۆر" سەرەتای هاوین بە زۆری بەرهەم دێن.

بە پێی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری لە ڕەوتی کوتانی ڤاکسین لە گۆرگان چاوپێکەوتنی کرد و وتی: دەرمانێکی دڵنیا بۆ کۆرۆنا بوونی نییە بەڵام ئەو دەرمانانەی کە یارمەتیدەرن، لە لایەن بیمەوە پشتیوانی دەکرێن.

ئەو وتیشی: سەرەتا حەوت پارێزگا بۆ ڤاکسینی پاستۆر و چەند پارێزگایتر وەکوو ناوەند بۆ ڤاکسینی بەرەکەت دیاری دەکرێن.

لاری ڕایگەیاند: گەر کێشەیەک لە تاقیکردنەوەکاندا نەبێت، سەرەتای هاوین ئەم دوو ڤاکسینە بە زۆری بەرهەم دێن. هاوردە کردنی ڤاکسین لە دەرەوەی وڵاتەوە سەرەتا هێدی هێدی دەچووە پێشەوە بەڵام چەندین گرێبەست واژۆ کرا و بە پێی ئەوەش تا پێنجی گۆڵان کادیری دەرمان و بەشی تەندروستی و نەخۆشە تایبەتەکان و بەساڵاچووان ڤاکسینیان بۆ دەکوترێ.

News Code 36953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =