هەرای مەرجەعیەتی کورد لە عێراق/ ستراتێژی یەکێتی و پارتی و شەڕی میدیاکان

دوای ئەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا لە لێدوانێکدا وتی کە مەسعود بارزانی مەرجەعی کورد نییە هەرا لە هەرێمی کوردستان دروست بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند ڕۆژێكە هێرشی میدیا سێبەرەكانی پارتی بۆ سەر ئاڵاتاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا دەستی پێكردووە، لەبەرامبەر ئەوەی ئاڵاتاڵەبانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عهد وتبوی مەسعود بارزانی مەرجەعی كورد نییە.

ئەم هێرشە میدیاییانە لە حاڵێکدایە کە خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و ڕێبەری پارتی دیمۆکرات کە گەورەترین پارتی کوردە لە عێراق، هیچ کات نەیوتە کە مەرجەعی کوردە و زیاتر خۆی بە پێشمەرگەیەکی دێرین دەناسێنێت.

فەرمانی بارزانی سەبارەت بە مەرجەعیەتی کورد لە عێراق

ڕاگه‌یاندنى باره‌گاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و سه‌ره‌تاى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ى راگه‌یاندنى پارتى كراوه‌و له‌كۆتایدا باره‌گاكه‌ ده‌ڵێت بارزانى پێناسى خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

ئاماژە دراوە کە لەبارەی دیاردەی نامەقبووڵی جنێودان و بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بە داخەوە ماوەیەكە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لە ئارادایە، مەسعود بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چاڵاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و ئامانجی سەرەكیی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بێت.

 هەر بەپێی ئەو فەرمانە هەر ئۆرگانێكی پارتی پابەندی بەها و ئامانجەكانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەكان نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكرێت.

کەڵک وەرگرتنەوە لە ناوی سەنگەر و پێشمەرگەی بێ مووچە

جەختیش کراوە کە ڕایدەگەیێنین بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داهاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت و بەلای بارزانییەوە خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ هەموو خاوەن قەزییە و نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی كوردستان.

ئەم وتانەی بارەگای بارزانی  و کەڵک وەرگرتن لە ناوی پێشمەرگە لە حاڵێکدایە کە پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە مووچەی وەرنەگرتووە و لەم دواییانەشدا هەواڵێک لە میدیاکانی هەرێم بڵاو بوویەوە کە ئەگەر پێشمەرگەکان بەشداریی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بکەن بۆ مووچە ڕوبەڕوبوونەوەیان لە گەڵ دەکرێت!.

قوڵی ناكۆكییە سیاسییەكان دژبەیەكی بۆ چونەكان

هاوکات جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر ئەو هێرشە میدیاییەی دەكرێتە سەر ئاڵاتاڵەبانی هاتەدەنگ و رایگەیاند: قوڵی ناكۆكییە سیاسییەكان دژبەیەكی بۆ چونەكان، نابێت ببنە بیانوو و بەھانە بۆ بێ ئەدەبی و تێپەڕاندنی سنورەكانی ئەخلاق.

لەسەر ئەو هێرشە میدیاییە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك وێنەیەكی خۆی و ئاڵاتاڵەبانی داناوە و لەسەری نوسیوە، ناكۆكییە سیاسییەكان چەندە قوڵ و فراوان بن، بۆچوون و تێبینییەکانمان چەندە دوور و دژبەیەك بن، نابێت ببنە بیانوو و بەھانە بۆ بێ ئەدەبی و تێپەڕاندنی سنورەكانی ئەخلاق.

ئەوەشی نوسیوە، لەوەش خراپتر ئەو عەقڵییەتەیە کە بە بیانووی ناکۆکی سیاسی هێرش دەکاتە سەر کەسێتیی و جەستەی ژنە سیاسییەک.

سەرقاڵ بوونی جەماوەر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

دوای ئەو لێدوانەی ئاڵا تاڵەبانی دەنگ و هەرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان پەرەی سەند و لایەنگرانی پارتی و یەکێتی هێرشیان کردە سەر یەکتری و دژ بە یەک قسەی ڕەق و بێ ئەخلاقانەیان بەکارهێناوە.

هەڵبەت ژمارەیەک لە خەڵکی هەرێم و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەشداربوانی حکومەت و پارتە دەسەڵاتدارەکان و لە سەروویانەوە یەکێتی و پارتی  وەکوو هەمیشە بابەتەێکی بچووک و لاتەکییان کردۆتە تەوەر بۆ ناشیرین کردنی یەکتر و شەڕی زەڕەنگەرانە و سەرقاڵ کردنی خەڵک و دوور خستنەوەی زەینی خەڵکی هەرێم لە نەبوونی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و نەبوونی مووچە و بێکاری و بێ مەعاشی و لە کۆتاییشدا هەموویان لە سەر خوانێک کۆدەبنەوە و پێکەوە  پرسی ناشەفافی لە داهاتەکان ، بودجە، داهاتی سنوورەکان و گومرۆکات و قاچاخی نەوت و بڕینی مووچەی خەڵک و ...... بێ چارەسەر پشت گوێ دەخەن.

News Code 36936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha