بە پێی هەواڵی میهر، داریوش فەرمانی لەم بارەوە وتی: 17 گەرماوی مێژووییمان لەم شارە هەیە کە تا ئێستا هەشتیان تۆماری نەتەوەیی کراون و هەوڵ ئەدەین ئەوانی دیکەش بەم زوانە تۆمار کەین.
ئە وتیشی: ئێستا لێک دانەوەی دۆسیەی سێ گەرماوی مێژوویی دە بنە، شوکرۆڵاخان و سەرچوغا کۆتایی هاتووە کە هیوادارین ئەوانەش بچنە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەییەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پێنج گەرماوی سنقوروکولیایی تۆماری نەتەوەیی کراون و خێرا نۆژەنمان کردۆتەوە و ئێستا بۆ نۆژەن کردنەوەی بەشی ناوەکی ئەوانە پێویستمان بە بووجەی نوێیە.
بۆچوونی ئێوە